ژیانی بەتریق

دوورگە- ئەم گیانلەبەرە لە ناوچە ساردەکانی سەرەوەی گۆی زەوی دەژیت کە رادەی شێیان لە سەدا ٤٠ لە ژێر سفرە. بەڵام ھەست بە ساردی و

 سەرما ناکەن چونکە خودای باڵادەست لەشێکی پڕ لە چەوری بۆ دروستکردون کە بەرگەی ئەم سەرمایە بگرن. ھەروەھا سیفەتێکی تری سەیری ئەم گیانلەبەرە ئەوەیە کە دەتوانن خواردنێکی زۆر لە گەدەی کۆبکاتەوەو ھەڵی بگرێ بۆ چەند مانگێک بێ ئەوەی زیانی پێ بگات دەتوانی کاری ھەرسکردنی بەئاسانی بکات بە خێرایی زۆر.

لەلایەکی تر بەتریق ساڵانە یەک ھێلکە دەکات کاتێ ھێلکەکە دادەنێت بەجێی دێڵێت دەچێتە ناو مێیەکان بە دوای گەڕان بۆ خواردن. بەڵام ھێلکەکە لەلای نێرینەکان جێدێڵن ئەم نێرینانە پاسەوانی ئەم ھێلکەیە دەکەن ئەگەر چی زستانیش ئەم ناویە زیاتر سارد دەبێت و باو گەردەلولی بەفری زۆرە بەڵام نێرینەکان بەھەستێکی زۆر و پڕ لە خۆشەویستی پارێزگاریان لێ دەکەن وە نێرینەکان ناتوانن لەم ماوەیە بچن بۆ راو خواردن بۆ خۆیان پەیدا بکەن چەندین رۆژ و ھەفتە خۆیان بەبرسیەتی دەھێڵنەوە و نیوەی کێشی لەم ماوەیە لە دەست دەدات بە ھۆی برسیەتی. پاش چوار مانگ ئەم ھێلکانە دەست بە تروکاندن دەکەن مێیەکانیش ھەست بە کاتی گەڕانەوە دەکەن و دەگەڕێنەوە لە ھەمووی سەیرتر مێیەکان لە ناو ھەموو بەتریقەکان بەچکەی نێرینەکانی خۆیان دەناسنەوە. بەڵام کە دەگەڕێنەوە بە زۆرترین خواردنی چاک بۆ بەچکەکەی ھاتۆتەوە چونکە تاکو چەند مانگێک ئەم بێچوەی نان دەدات تا بەچکەیەکی چاک دروست دەکات. ھەروەھا زۆربەی تەمەنیان لە پێناوی ئەم بێچوانە دەبەنە سەر بۆیە لەکاتی خەوتنی بێچوەکانیشیان نێرە و مێیەی بێچوەکە لەنێوان پێیەکانیان دادەنێن تاکو ھەست بەساری نەکات کەچی خۆیان ھەر برسین و سەرماشیانە. ھەروەھا بەتریق لە زستان ھێلکە دەکات تاکو لە ھاوین بێچوەکەی بەجوانی بەخێو بکات و خواردنیش لە ھاوین زیاترە.

و/ سۆما مەحەمەد

facebook

 

PLG_ITPSOCIALBUTTONS_SUBMITPLG_ITPSOCIALBUTTONS_SUBMITPLG_ITPSOCIALBUTTONS_SUBMITPLG_ITPSOCIALBUTTONS_SUBMITPLG_ITPSOCIALBUTTONS_SUBMITPLG_ITPSOCIALBUTTONS_SUBMITPLG_ITPSOCIALBUTTONS_SUBMITPLG_ITPSOCIALBUTTONS_SUBMIT

كۆمێنت بنووسە

تێبینی و سەرنجەكان بیرورای نووسەرەكانن و ماڵپەر لێی بەرپرس نییە


بابەتی ئایینی

zanayan-peshmarga
دوورگە- یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، قوربانیەکانی پێشمەرگە لەسەنگەری  بەرگریکردندا بەشەھید دادەنرێن، چونکە پێشمەرگە...
haj-kompanyakan
دوورگە- بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (٩١) لە (١١/٦/٢٠١٤)و، دوایئەنجامدانی کاری پێویست لەلایەن  لیژنەی تاقیکردنەوەو چاوپێکەوتن، بۆ...

ھەڵبژاردە

rudawtv
دوورگە- بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ماڵپەڕی دوورگە کەوتووە، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کەردستان  زۆر لە کەناڵی ڕووداو تووڕە بووە....
taymoor
دوورگە- تەیمووری تاقانەی ئەنفال وەک ھەڵوێستێکی نیشتیمانی‌و بەرگریکردن لەکوردستان بەپۆشاک‌و  تاقم‌و تفەنگەوە لەبەرەکانی جەنگەوە دەردەکەوێت،...

بەڕێوەبەری دوورگە لە فەیسبووک